ڕۆژی شەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، کۆنفڕانسی یەک هەڵوێستیی کورد بە بەشداریی نزیکە به 50 پارتی سیاسی کورد لە شاری قامیشلووی ڕۆژئاوای کوردستان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌و كۆنفڕانسه بریتین له: پارتەکانی ناو ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە، خۆبەڕێوەبەرایەتیی ڕۆژئاوای كوردستان و دوو پارتی دیکە و نزیکەی ٤٠٠ کەسایەتی له باكوور، ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان تێدا بەشدار بوون. جگه له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریە، كه‌سایه‌تییه‌كانی حه‌له‌ب، دیمه‌شق، ئه‌عزاز، حه‌ما و ئه‌لباب به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بوون و شاندێك به نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاش خۆی گه‌یاندووه‌ته كۆنفڕانسه‌كه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان گفتگۆیان كردووه. ئامانج لەم کۆنفرانسە، ڕاگەیاندنی یەک هەڵوێستیی کورد و پێکهێنانی شاندێکی هاوبەشی کوردیی بۆ دانووستان لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریە به مه‌به‌ستی دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد له ڕۆژئاوای كوردستانه.