به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، خه‌ڵكی شاری سلێمانی و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان، به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوانێك پشتیوانی خۆیان له به‌رخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی ئازادكرانی شاری كۆبانی له لایه‌ن ئازادیخوازانه‌وه، به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوانێك و به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی شاری سلێمانی و ناوچه جیاوازه‌كانی باشووری كوردستان، سه‌ره‌ڕای وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به پشتیوانییه‌كانی ڕژیمی توركیا له گروپه جیهادییه‌كان، خوازیاری سزادانی له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بوون. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ڕێپێوانه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به هێرشه‌كان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و ڕێگری له به‌رده‌وامی هێرشه‌كان بكه‌ن.
