کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێپێوانی ٢٥ی نۆڤا‌مبه‌ر له‌ چه‌ند وڵاتی جهان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێپێوانی ٢٥ی نۆڤا‌مبه‌ر له‌ چه‌ند وڵاتی جهان 1

له‌ وڵاتانی فه‌رانسه‌ و پێرو، به‌ هه‌زاران كه‌س به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، ڕۆژی ٢٥ی نۆڤامبه‌ریان به‌رز ڕاگرت و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ توندووتیژی دژ به‌ ژنان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار كه‌س له‌ شاری پاریسی فه‌رانسه‌ ڕژاونه‌ته‌‌ سه‌ر شه‌قامه‌ان و خوازیاری پشتیوانی له‌ ژنانی قوربانی توندووتیژی و سزادانی تاوانباران بوون. له‌ وڵاتی پێرو كه‌ له‌ ده‌ستپێكی ساڵه‌وه‌ تا مانی سێپتامبر لانیكه‌م ١٢١ ژن كوژراون، هه‌زاران ژنی ناڕازی له‌ خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌ دا نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ ژنانی ئه‌و وڵاته‌یان مه‌حكووم كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ توندووتیژی دژ به‌ ژنان، وه‌لانانی جیاوازی و دابینكردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی بێ به‌رامبه‌ر بۆ كچان و ژنانی ئه‌و وڵاته بوون.