کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕەسمی حکوومەتی لە زانکۆی زانیاری پزیشکی کرماشان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕەسمی حکوومەتی لە زانکۆی زانیاری پزیشکی کرماشان

لە کاتێکدا زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان لەگەڵ پاشەکەوتی زۆری کارمەندان و کەمیی دەرمان لە دەرمانخانەکان و نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە بەرەوڕوو بووەتەوە، به‌رپرسانی به‌كرێگیراوی زانكۆ هەوڵی بەڕێوەبردنی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بە ناوی “مقاومت” لەسەر تێچووی میوانانی بیانی و ناوخۆیی ده‌ده‌ن.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سەرۆکی ئەم زانکۆیە به‌ ناوی قوباد محەممەدی، هەموو تێچووی ناردنی حاجییانی بۆ تاران له‌ ساڵڕۆژی مردنی خومەینی قبوڵ کردووە و پاره‌كه‌ی داوە له‌ حاڵێكدا خوێندكارانی زانكۆ به‌ ده‌ست كه‌می ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئامووزشییه‌وه‌ ده‌ناڵن و كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌و زانكۆیه‌ش حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت. ناوبراو هه‌موو ساڵێك ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌ دابینكردنی بودجه‌ی مه‌راسمی ئه‌ربه‌عین ده‌گێڕێت. هه‌ندێك له‌ هاووڵاتیان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ قوباد محه‌ممه‌دی به‌ هاوكاری نوێنه‌ری پاڕله‌مانی ڕژیم له‌ كرماشان، له‌ ڕێگه‌ی فرۆشتنی مێتادۆن و ده‌رمانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر داهاتێكی زۆریان كۆكردووه‌ته‌وه‌.