ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی مانگی ڕەشەممە، بۆ ساڵڕۆژی تۆمارکردنی گوندی “پاڵنگان” لە ڕێكخراوهی جیهانی “یونسکۆ” ڕێوڕەسمێک به بهشداری سهدان كهس له گوندی “پاڵنگان” بەڕێوە چوو.
خەڵكی گوندی پاڵنگان و میوانانی ئەو ڕێوڕەسمە بە جلوبەرگی کوردی و شایی بەشداریان لەو ڕێوڕەسمەدا كرد. گوندی “پاڵنگان” یەکێک لە جوانترین شوێنەکانی پارێزگای سنهیه کە لە نزیك شاری “کامیاران”دا هەڵکەوتووە. ساڵێ ڕابردوو ئەو گوندە لە ڕێکخراوی “یونسکۆ”دا وەک میراتێکی کولتوری بهشهر تۆمار کرا.