ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له شاره‌كانی “مه‌هاباد” و “ته‌برێز” به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد بۆ ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوو “ئازاد حوسه‌ین پوور” كه له ڕاپه‌ڕین و به‌رخۆدانی دوێنێ شه‌وی شاری مه‌هاباد به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌كوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه گیانیبه‌ختكرد، له قه‌برستانی “بوداق سوڵتان”ی شاری مه‌هاباد به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و خه‌ڵكی شاری “ته‌برێز” بۆ ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوو “ئایلارحه‌قی” كه له ڕاپه‌ڕین و به‌رخۆدانی دوێنێ شه‌وی شاری “ته‌بریز” گیانیبه‌ختكرد له گوڕستانی ئه‌و شاره دژی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شاری كامیاران بۆ پاڵپشتی له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو “فواد موحه‌ممه‌دی” له سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌خت كردوو كۆبوونه‌وه.