کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێو‌ڕه‌سمی ڕێز گرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی ڕێز گرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی

ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی چه‌ند گیانبه‌ختكردوویه‌كی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیله‌ شاره‌كانی بۆكان، مه‌هاباد، دیوانده‌ره‌ و سنه‌، له‌ چه‌ند مه‌راسمێكدا یادی قاره‌مانانی خه‌ڵكیان به‌رز ڕاگرت.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌كانیمحه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده‌ و ئه‌مجه‌د عه‌نایه‌تیهاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخواز و چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزان، به‌ به‌رپایی مه‌راسمێك و دانانی گوڵی سوور له‌ سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان، یادی ئه‌و ئازیزانه‌یان به‌رز ڕاگرت. هاوكات له‌ شاره‌كانیسنه‌ و دیوانده‌ره‌بنه‌ماڵه‌كانیئازاد حسێن پووری و شاهۆ به‌همه‌نی، به‌ دانانی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیله‌ سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان، ڕێزیان له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌ڵك له‌ ئێران و كوردستان گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌.