ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی جۆزه‌دان، ڕێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی ماڵئاوایی له‌ژیانی هاوڕێ “سدیقه نه‌به‌وه‌ی” كادر و ئه‌ندامی دێرین و خۆشناوی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كه له ڕێگه‌وتی ١٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له شاری “یۆتۆبۆری” سوید كۆچی دوایی كردبوو، له ته‌په‌ی “شێخ حه‌مه باقری” سنه و له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێ گیانبه‌ختكردوو “جه‌ماڵ نه‌به‌وی” به‌ڕێوه‌چوو.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێ “جه‌ماڵ نه‌به‌وی” یادی هه‌موو گیابه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌رییان به‌رزڕاگرت و یه‌كێك له به‌شداربووان كۆپڵه شێعرێكی بۆ یادی هاوڕێ “سدیقه نه‌به‌وی” خوینده‌وه و چه‌ند كه‌س له به‌شداربووان قسه و باسێكیان له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و دوو هاوڕێیه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه هاوڕێ “سدیقه نه‌به‌وی” پاش ساڵی ٥٧ی هه‌تاوی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئاشنابوو و كار و چالاكییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێگه و ڕێبازی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ند دا. له ساڵه‌كانی ٦١ بۆ ٦٣ی هه‌تاوی وه‌كوو چالاكێكی نهێنی كۆمه‌ڵه كاری ده‌كرد و پاشان په‌یوه‌ستی ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه بوو. ناوبراو له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا له به‌شی پزیشكی و دیپلۆماسی كۆمه‌ڵه له “ئاسۆس” كاری ده‌كرد.