کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له‌ گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ له‌ شاری مه‌ریوان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له‌ گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ له‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی و ده‌یان كه‌س له‌ دانیشتووانی شاری مه‌ریوان و ده‌ورووبه‌ر له‌ چواره‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنیشه‌ریف باجوه‌رو هاوڕێیانی له‌ گورستانی دارسه‌یران مه‌راسیمێكی شكۆداریان بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ئه‌و بانگه‌شه‌ی كه‌ ڕۆژی ڕابردوو له‌ توڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرابۆوه‌، به‌سه‌دان كه‌س كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ له‌گۆرستانی دارسه‌یران كۆبوونه‌وه‌ و مه‌راسیمێكی شكۆداریان بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووان به‌ڕێوه‌برد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له‌ شانازییان بن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌شه‌ریف باجوه‌رهه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی و چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی مه‌ریوان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، له ڕێكه‌وتی‌ ٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵئومێد كۆنه‌پۆشی،محه‌ممه‌د په‌ژووهیوڕه‌حمه‌ت حه‌كیمی نیاپارێز‌وانانی دارستانه‌كانی مه‌ریوان كه‌ بۆ كونتڕۆڵكردنی ئاگری جه‌نگه‌ڵه‌كانی گوندیپیله‌وسه‌له‌‌سیڕۆیشتبوون، تووشی سووتان بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.