به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌دان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، مه‌راسمه‌كه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ ده‌ستی پێكردووه و دواجار یه‌كێك له به‌شداربووان بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم یه‌ك خولهك بێده‌نگی ڕاگه‌یاند. به‌دوای دا یه‌كێكی دیكه له ئاماده‌بووان سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای كوردستان و ئێران و ئه‌و هه‌ژاری و ده‌ست كورتیهی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندوویه، قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. شایانی باسه كه ڕێوڕه‌سمه‌كه به وتنه‌وی دروشمه‌كانی “بژی سۆسیالیزم” و “بژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه” و بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی كۆتایی پێهات.
