ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی بۆكان هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له دایك بوونی “هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” له‌به‌رده‌م گۆڕستانی بۆكان كۆبوونه‌وه به‌ڵام، هێزه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌دا و خه‌ڵك له‌به‌رده‌م گۆڕستان مه‌راسمه‌كه‌یان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” هاوڕێ له‌گه‌ڵ دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی بۆكان به‌نیاز بوون ڕۆژی له‌دایكبوونی ڕۆڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به‌ڕێوه ببه‌ن به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌دا و ناچار بوون له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕستان چالاكییه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن. له‌و مه‌راسمه‌دا دایكی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” چه‌ند كۆتریان به‌ردا و ڕێزیان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرت. هه‌روه‌ها باوكی “هه‌میشه زیندوو “هێمن ئه‌مان” و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراو كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه “هێمن ئه‌مان” ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردن له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا گیانی به‌خت كرد.
