ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، ڕێوڕه‌سمێك به به‌شداری خەڵکی ئازادیخوازی شار و شارووچەکەكانی دەور و بەری یوتۆبوری و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمڵه وحیزب کۆمونیستی ئێران و نوێنەری ڕێکخراوە سیاسیەکان به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی خه‌باتی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا “هاورییان سۆما و هونەری غەزالی و گەزیزە مەولودی” بە زمانی کوردی و فارسی و سویدی بەخێر هاتنی میوانەکانیان کرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و خوله‌كێك بێ ده‌نگی بۆ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكرد و پاشان بە سروودێک بێ دەنگیکە شکا. له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه له‌لایه‌ن هاورێیانی پێشكه‌شكارانی ڕێوڕه‌سمه‌كه ” چەند تراکت و كۆپله شیعر پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا و ڕێوڕه‌سمه‌كه به پێشكه‌ش كردنی وتارێك له لایه‌ن هاوڕێ “حوسه‌ین حەمیدی” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی جیهان، ئێران و كوردستان و ئەو جیابوونه‌وه كه له‌م ماوه‌یه‌دا لە ناو ڕێزەکانی حیزب دا روویداوه به‌رده‌وام بوو .دواتر هاورێیان “کاوە ئەحمەدی” و “ن.ب.شاڵاو” هەر یەک بە جیا دوو شیعر به زمانی كوردیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. له كۆتاییدا ڕێوڕه‌سمه‌كه به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان “ئاوات پێنجوێنی”، “فەریبورز کەرەمی” و “حەمید رەسووڵی” له نێوان شادی و هه‌ڵپه‌ڕكێی ئاماده‌بووان هه‌تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو.