ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، ڕێوڕه‌سمێك به به‌شداری كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی سیاسی، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمڵه به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی خه‌باتی كۆمه‌ڵه له شاری ستۆهكۆڵم به‌ڕێوه‌چوو.
له دوای به‌خێرهاتنی به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه له لایه‌ن “سه‌یران ڕه‌حیمی و شادی ساڵه‌حی”، ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و خوله‌كێك بێ ده‌نگی بۆ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگاری ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێكرد، پاشان له‌لایه‌ن “كاڵه ئاته‌شین” و “شادی ساڵه‌حی” چه‌ند سروود و كۆپله شیعرێك پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا و ڕێوڕه‌سمه‌كه به پێشكه‌ش كردنی وتارێك له لایه‌ن “عادڵ ئه‌لیاسی” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی جیهان، ئێران و كوردستان به‌رده‌وام بوو و دواتر “شه‌كیلا مورادی” شیعرێكی به زمانی كوردی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد. له كۆتاییدا له دوای خوێندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی كه په‌یامی پیرۆزباییان بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه ناردبوو و ڕێوڕه‌سمه‌كه به به‌شداری هونه‌رمه‌ند “نه‌جمه‌دین غولامی” و شادی و هه‌ڵپه‌ڕكێی ئاماده‌بووان هه‌تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو.