به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، به به‌شداری چه‌ندین ژن و پیاوی شاخه‌وان ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، به بۆنه‌وه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی خه‌باتی كۆمه‌ڵه، له شاخ و ده‌وروبه‌ری شاری سه‌قز ڕێوڕه‌سمێك به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌م هه‌واڵه، ئاماده‌بووان به شاخه‌وانی له‌و ناوچه‌یه و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند كۆپله شیعر و سروودێك و بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی، یادی هاوڕێ “محه‌مه‌د حوسه‌ین كه‌ریمی” و ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی خه‌باتی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرت. هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و حیزب دیداریان نوێ كرده‌وه و یاد و بیره‌وه‌ریه‌كانی ئه‌و ئازیزانه‌یان به‌رز ڕاگرت.
