شه‌وی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمه‌كانی شه‌وی چوارشه‌ممه سوری خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران چوون به ده‌م بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه و به كردنه‌وه‌ی ئاگر و ده‌ربڕینی خۆشی دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیم نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌واڵی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر زۆربه‌ی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گواستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان له شاره‌كانی دیكه‌وه بۆ مهاباد و بۆكان و كه‌ڵك وه‌رگرتنی ڕژیم له هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی له نێو تاكسیه‌كانی نێو شاری دیوانده‌ره، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز له شاره‌كانی سنه، ورمێ، كرماشان، ئیلام، بانه، كامیاران، سه‌قز، پیرانشار، شنۆ، نه‌غه‌ده، كامیاران، قوروه، مهاباد، بۆكان و دیوانده‌ره به گڕ و تینێكی بێوێنه‌وه مه‌راسمی چوارشه‌ممه سوریان به‌ڕێوه‌برد و شه‌قامه‌كانیان به ئاگر داخست و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان وته‌وه، له شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان، كه‌ره‌ج، قوم، زه‌نجان، زاهیدان، ڕه‌شت، ته‌ورێز، گه‌وهه‌رده‌شت، بووشێهر، ئیزه، ئه‌هواز، شیراز و چه‌ندین شاری دیكه به ئاگردانی لاستیك و سووتاندنی هێماكانی حكوومه‌ت شه‌وی چوارشهممهسوریان پیرۆز كرد و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.