ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “عه‌لیره‌زا كه‌ریمی” له شاباد و “مه‌راسیمی حه‌وته‌ی “شادمان ئه‌حمه‌دی” به به‌شداری سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و دوو لاوه شۆڕشگێڕه به‌ڕێوه‌چوو.
“عه‌لیڕه‌زا كه‌ریمی” خوێندكاری بواری بیۆلۆژی زانكۆی ئه‌راك ڕۆژی ١٨ خه‌زه‌ڵوه‌ر و له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی ئیسلامی زهربهمهغزی بوو و به‌هۆیه‌وه گیانی به‌ختكرد و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێوڕه‌سمی چلهكهی به به‌شداری سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی شاباد و به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ حكوومه‌تی منداڵ كوژ” به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌دان كه‌س له ڕێوڕه‌سمی حه‌وته‌ی “شادمان ئه‌حمه‌دی” لاوی شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی دێولان كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی كۆماری سێداره گیانی به‌ختكردبوو، به‌شداریان كرد و دروشمی “شه‌هید نامرێت” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.