ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “فواد محه‌مممه‌دی” و “بۆرهان كه‌ره‌می” له كامیاران، “حه‌مید گوڵی”، “زانیار ئه‌ڵڵامورادی” و “عیسا بیگله‌ری” له شاری سنه و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له دیوانده‌ره به‌به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “فواد محه‌ممه‌دی” و “بۆرهان كه‌ره‌می” بهبهشدرای به‌رینی خه‌ڵكی كامیاران له گوندی “ماویان” به‌ڕێوه‌چوو و به‌شدرابووان وێڕای ئێدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “شه‌هید نامرێت”یان به‌رزكرده‌وه، له شاری سنه‌ش مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی “حەمید گوڵی”، “زانیار ئەڵامورادی” و “عیسا بیگلەری” له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی و به‌به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو و ئاماده‌بووان وێڕای وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیمی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئامانجی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانیان نوێ كرده‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی دیوانده‌ره به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، وێنه‌ی به‌شێك له لاوانی گیانبهختكردوویان بڵاوكرده‌وه و یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیان به‌رز ڕاگرت.