ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “فه‌ره‌یدوون فه‌ره‌جی” له سه‌قز، “زانیار ئه‌بووبه‌كری” و “شاهۆ خزری” له مهاباد و “حه‌وته‌ی “مێهران سه‌ماك” له به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی شاره‌كانی سه‌قز و مهاباد به‌شداری ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “زانیار ئه‌بووبه‌كری”، “شاهۆ خزری” و “فه‌ره‌یدوون فه‌ره‌جی” بوون و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “شه‌هید نامرێت”یان به‌رزكرده‌وه، هه‌روه‌ها له به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی ڕێوڕه‌سمی حه‌وته‌ی “مێهران سه‌ماك” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و گازی فرمێسك‌ڕێژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.