ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “په‌یمان گه‌ڵوانی” به به‌شداری به‌رینی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه و خه‌ڵكی مهاباد له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی به‌ڕێوه چوو.
“په‌یمان “گه‌ڵوانی” لاوی خه‌ڵكی مهاباد دوو حه‌وته پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گیانی به‌خت كرد و مه‌راسمی پرسه و سهرخۆشییهكهی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو.
