ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زارن كه‌س به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “حه‌نانه كیا” بوون و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “حه‌نانه كیا” كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “به‌سیجی جیره‌خۆر”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “ژن، ژیان، ئازادی” و “هه‌ر كه‌سێك كه بكوژرێت هه‌زاران كه‌س سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دات”یان به‌رز كرده‌وه، به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هه‌وڵی تێكدانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان داوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه.