ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی دوو گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “عه‌بدۆلسه‌لام قادر گه‌ڵوان” له‌شاری شنۆ و “سه‌مه‌د به‌رگی نیا” له پیراشنار به‌ڕه‌ێوه چوو.
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 30ی مانگی خه‌رمانان “عه‌بدۆلسه‌لام قادر گه‌ڵوان” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ له كاتی خۆڵپێشاندانهكانی شاری شنۆ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی برینداربوو و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ، ڕۆژی ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌ختكرد، هه‌روه‌ها “سه‌مه‌د به‌رگی نیا” خه‌ڵكی پیرانشار كه له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره له ڕێكه‌وتی ٢٩ی خه‌رمانان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی بریندار ببوو، پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی ورمێ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی به‌ختكرد. جێگای ئاماژه‌یه كه به سه‌دان كه‌س به‌شداری مه‌راسیمی چله‌ی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه بوون و دژبه ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.