ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی مانگی به‌فرانبار، مه‌راسمی ماته‌مینی چله‌ی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی له شاری گورگان به‌ناوی دكتۆر “ئایدا ڕۆسته‌می” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، وێڕای گه‌مارۆدانی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، خه‌ڵكانێكی زۆر به‌شدارییان تێدا كرد و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه دكتۆر “ئایدا ڕۆسته‌می” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری تاران یارمه‌تی بریندارانی ئه‌دا و پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و یه‌ك ڕۆژ دواتری ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كی كرد و ڕایانگه‌یاند كه ناوبراو له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه.