به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، خه‌ڵكی ئاوایی “سیسه‌ر”ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت به كۆبوونه‌وه له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و گونده ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان گیڕا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لاوانی كچ و كوڕی گوندی “سیسه‌ر”ی سه‌رده‌شت به‌جۆش و خرۆشه‌وه مه‌راسمی نه‌ورۆز و هاتنی به‌هاری ئازادیان به‌ڕێوه‌برد و هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان به‌ڵام خه‌ڵكی گونده‌كه ڕێگه‌یان نه‌دا مه‌راسمه‌كه‌یان لێ تێك بده‌ن و به كردنه‌وه‌ی ئاگر و سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رز ڕاگرت.