کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ چه‌ند وڵاتی ئورووپایی

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ چه‌ند وڵاتی ئورووپایی 2

كوردانی دانیشتووی ئورووپا، ڕۆژی هه‌ینی ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، مه‌راسیمی نه‌ورۆزیان له‌ چه‌ند وڵات به‌ڕێوه‌ برد و به‌ هه‌زاران كه‌س تێدا به‌شدار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان مه‌شغه‌ڵ به‌ده‌ست له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته ڕێپێوانیان كردووه‌ و پاش كۆبوونه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌، ئاهه‌نگیان گێڕاوه‌. له‌ وڵاته‌كانی یۆنان، هوله‌ند، به‌ریتانیا و ئۆتریش كوردستانیان چه‌ند مه‌راسیمی شكۆداریان به‌ بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و به‌ سه‌دان كه‌س تێدا به‌شدارییان كردووه‌.