ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كرماشان و ناوچه‌ی گاواره‌ی گوران به‌شداری برینیان له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “ئازاد ڕه‌زایی” كرد.
“ئازاد ڕه‌زایی” لاوی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “بانی بید”ی سه‌ر به ناوچه‌ی گاواره‌ی گورانی داڵاهوو له ئوستانی كرماشان شه‌وی دووشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له مه‌یدانی نیشایشی كرماشان گیانی به‌ختكرد و مه‌راسمی سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له گوندی “بانی بید” به‌ڕێوه چوو.