به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “مۆئمن زه‌ند كه‌ریمی” خه‌ڵكی گوندی “ماچكه”ی سه‌ر به شاری سنه به به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مۆئمن”زه‌ند كه‌ریمی” له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له شه‌قامی “گوڵشه‌ن”ی سنه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم پێكرا و گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی هه‌ینی ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی له گوندی “ماچكه” به‌ڕێوه‌چوو و هه‌زاران كه‌س به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه بوون.