ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی “محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵ” له ئاوایی ئاڵكه‌ندی بۆكان و مه‌راسیمی چله‌ی “فایق مام قادری” له شاری مهاباد به‌به‌شداری سه‌دان كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵ” زیندانی سیاسی پێشوو له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٢ی سه‌رماوه‌ز به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆره‌وه چووه كۆما و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا و پاش چه‌ند ڕۆژ به‌سته‌ریبوون ڕۆژی دووشه‌ممه گیانی به‌ختكرد و ڕێوڕ‌سمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی له گوندی “ئاڵكه‌ندی” بۆكان و به‌به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخواز و وتنه‌وه‌ی دروشمی “شه‌هید نامرێت” به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “فایق مام قادری” له شاری مهاباد و به به‌شداری سه‌دان كه‌س و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.