ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی سێ ڕۆژه و چله‌ی سێ گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “سینا مه‌ڵایه‌ری”، “مێهران سه‌ماك” و “حامید سه‌له‌حشووری” به به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌زاران كه‌س له مه‌راسیمی سێهه‌م ڕۆژی گیان به‌ختكردنی “مێهران سه‌ماك” له “به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی” به‌شداربوون و دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وتۆته‌وه، هه‌روه‌ها له‌شاری ئه‌راك هه‌زاران كه‌س به‌شداری چله‌ی ماته‌مینی “سینا مه‌ڵایه‌ری” بوون و دروشمی “قه‌سه‌م به خۆێنی یاران، خۆڕاگرین تا پایان”یان به‌رز كرده‌وه و له شاری ئیزه‌ش ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “حامید سه‌له‌حشووری” به به‌شداری هه‌زاران كه‌س و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” به‌ڕێوه‌چوو. جێگای ئاماژه‌یه كه “حامید سه‌له‌حشووری” پیشه‌ی شۆفێری بووه و له‌كاتی كاركردندا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كرابۆوه ئامانج و “مێهران سه‌ماك” له‌كاتی ده‌ربڕینی شایی پاش دۆڕانی تیمی فوتباڵی ئێران به‌رامبه‌ر به ئا‌مریكا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردبوو.