ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “حه‌میدڕه‌زا ڕووحی” له تاران، “عه‌لی عه‌باسی” له سمیرۆم و “ئارمان عیمادی” له مه‌روده‌شت به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای بڵاوه‌پێكردنی هێزێكی زۆری ئه‌منی له ده‌ورووبه‌ری به‌هه‌شت زه‌هرای تاران، هه‌زاران كه‌س به‌شداری ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “حه‌میدڕه‌زا ڕووحی” بوون و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی دروشمی “حه‌میدڕه‌زا نه‌مرووده ئه‌وه سهیدعهلیه كه مردووه”یان وته‌وه و پاش مه‌راسیمه‌كه خه‌ڵكی تۆڕه له‌سه‌ر شه‌قام ئاگریان كرده‌وه و شه‌قامه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌دان كه‌س له ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “عه‌لی عه‌باسی” له سمیرۆم به‌شداربوون و دروشمه‌كانی “له سمیرۆم تا كوردستان، گیانم به فیدای ئێران” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ناڕازی له مه‌راسمی چله‌ی “ئارمان عیمادی” له مه‌روده‌شت به‌شداریان كرد و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “قه‌سه‌م به خوێنی یاران تا كۆتایت هه‌ر ماوین”یان به‌رز كرده‌وه.