ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی سێهه‌مین ڕۆژی گیان به‌ختكردنی “عیرفان زه‌مانی” به به‌شداری ده‌یان كه‌س و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منییه‌تیدا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان گه‌مارۆ دابوو و ڕێگریان له چوونه‌ژووره‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌كرت، به‌ڵام به ده‌یان كه‌س به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه بوون و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ عه‌لی خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه و به‌شێك له لاوانی ئه‌و شاره‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌ران به شه‌ڕ هاتن. جێگای ئاماژه‌یه كه “عێرفان زه‌مانی” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له لاهیجان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی برینداركرا و به‌هۆی ڕێگری كردنی هێزه‌كانی ڕژیم له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی به‌ختكرد