کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی به‌رزڕاگرتنی یادی هاوڕێیانی گوردانی شوان له‌ بانه‌

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی به‌رزڕاگرتنی یادی هاوڕێیانی گوردانی شوان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری بانه‌، ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان به‌ڕێوه‌ برد.

سه‌ره‌تا ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ خوێندنی سروودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی ڕۆژی چینی كرێكار و خوله‌كێك بێ ده‌نگی بۆ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستی پێ كرد و دواتر له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌و بۆنه‌وه‌ وتارێك پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا و له‌ درێژه‌دا به‌شداربوویه‌كی دیكه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ هه‌میشه‌ جێگای ئۆمێد و هیوای كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان بووه‌ و كۆمه‌ڵه‌ توانیویه‌تی له‌ هه‌موو هه‌وراز و نشیوه‌كان خه‌بات سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت. له‌ كۆتایی دا ئاماده‌بووانی ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ڵێنیان نوێ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌تا به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی هاوڕێیانی گوردانی شوان و سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه‌ درێژه‌ پێده‌ری ڕیگای پڕ له‌ شانازی ئه‌و ئازیزانه‌ ده‌بن.