ڕۆژی هه‌ینی و شه‌ممه ١ و ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، خه‌ڵكی ئازادیخوازی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند و سه‌دان هه‌زار كه‌س تێدا به‌شدار بوون.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌دان هه‌زار كه‌س له مه‌یدانی نه‌ورۆزی شاری دیاربه‌كر ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه و له‌گه‌ڵ موزیكی ڕه‌سه‌نی كوردی سه‌مایان كردووه. چالاكانی سیاسی به‌شدار له‌و مه‌راسیمه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ده‌ستپێكی پڕۆسه‌ی ئاشتی و كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌یان هه‌زار كه‌س له مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆزی له عاموودا، كۆبانی، گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوود له حه‌له‌ب، ته‌ربه‌سپی و حه‌سه‌كه به‌شدار بوون و به وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له بڕیاره‌كانی خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان و هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ده‌ربڕیوه.