ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه، دانیشتووانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان به پێشوازی نه‌ورۆزی ئازادی ڕۆیشتن و ژن و پیاو، گه‌وره و بچووك به جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕكێ به‌شداری به‌رینیان تێدا كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی خۆڕاگر و بوێڕی كوردستان له گونده‌كانی ئاره‌نانی سنه، لۆن ساداتی كامیاران، هه‌شه‌مێز، سه‌ردۆش و نسڵی مه‌ریوان به كردنه‌وه‌ی ئاگر و بڵاوكردنی گوڕانی، هاتنی نه‌ورۆزی كوردهواری و به‌هاری سه‌ركه‌وتنیان جێژن گرتووه و پێكه‌وه له جه‌وێكی پڕ له شایی و خۆشی دا هه‌ڵپه‌ڕیون.