ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی “موحسن شكاری” یه‌كه‌مین هاووڵاتی كه له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینادا له لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامییه‌وه له سێداره درا، به به‌رپایی مه‌راسمێك یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوکات له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی به وتنه‌وەی درووشم دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و قاره‌مانه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تا كاتی سزادانی تاوانباران به‌رده‌وام ئه‌بن له دادخوازی و ناڕه‌زایه‌تی.
