ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی “هومه‌ن عه‌بدوڵڵاهی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، به به‌رپایی مه‌راسمێك ڕێزیان له یادی ئه‌و ئازیزه گرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قاره‌مانه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری به‌رینی بنه‌ماڵه دادخوازه‌كان و چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره، به دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و قاره‌مانه، یاد و ناویان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه. شایانی باسه “هومه‌ن عه‌بدوڵڵاهی” ڕیكه‌وتی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی، كاتی به‌شداری له خۆپێشاندانی خه‌ڵك دژ به سیسته‌می جه‌نایه‌تكار و سته‌ماكاری كۆماری ئیسلامی، له گه‌ڕه‌كی حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه كرایه ئامان و پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ر، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی به‌ختكرد.
