ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی “ئیبراهیم شه‌ریفی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له شاری بۆكان، به به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازانی شاری بۆكان، به وتنه‌وه‌ی سروود، دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆكه‌ی و هه‌ڵكردنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و قاره‌مانه نوێ كرده‌وه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بریندار و پاش ١٣ ڕۆژ به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی به‌ختكرد و په‌یوه‌ست به كاروانی نه‌مرانی ڕێگای ئازادی بوو.
