ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، بنه‌ماڵه‌كانی “حسێن عه‌بد په‌ناه” و “موحسن نیازی“، به به‌رپایی مه‌راسمێك له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه، یاد و ناویانیان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو قاره‌مانه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخواز و چالاكانی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی سنه و دێولان، به دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆكانیان و هه‌روه‌ها خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه. شایانی باسه ئه‌و دوو هاووڵاتییه له ڕێكه‌وتی ٢٨ و ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ هه‌تاوی، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكردووه و په‌یوه‌ست به كاروانی نه‌مرانی ڕێگای ئازادی بوون.
