کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی ڕێزگرتن له‌ یادی حەبیبوڵڵ افەتحی لە لایەن بنەماڵەكەی

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی ڕێزگرتن له‌ یادی حەبیبوڵڵا فەتحی لە لایەن

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ ، هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی حەبیبوڵڵا فەتحی ، یەکێک لە گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشیژن ژیان ئازادیلەدیواندەرە، بنەماڵەکەی بە ئامادەبوونیان لە سەر گڵكۆكه‌ی یاد و ناویان بەرز ڕاگرت.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری به‌رینی چالاكانی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازانی شاری دیوانده‌ره‌، به‌ دانانی گوڵی سوور له‌ سه‌ر گڵكۆكه‌ی و بە وتنه‌وه‌ی درووشم، یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌. شایانی باسه‌حه‌بیبوڵڵا فه‌تحیڕێكه‌وتی ٢٨یخەزەڵوەریساڵی ١٤٠١ هه‌تاوی، کاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌جەماوەرییەکانی ئەم شارە دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەت گیانی به‌ختكرد و په‌یوه‌ست به‌ كاروانی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بوو.