ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی گیانبه‌ختكردنی سێ ژینگه پارێزی كوردستان به به‌شدار به‌رینی خه‌ڵك و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووانه له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ناوای سنه به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، چله‌ی گیانبه‌ختكردنی “حه‌مید مورادی، چیاكۆ یوسفی نژاد و خه‌بات ئه‌مینی”، به به‌شداری كۆمه‌ڵێكی زۆر له ژینگه‌پارێزان، خه‌ڵكی شاری سنه و هه‌روه‌ها چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌موو كات هه‌وڵی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان بده‌ن و په‌یمانیان له گه‌ڵ ئه‌و ئازیزانه نوێ كرده‌وه.