له ڕۆژانی شه‌ممه و سێشه‌ممه ٢٠ و ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ئاشکرا بوونی تێکۆشانی كۆمه‌ڵه له ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕێوه‌ڕه‌سمێكیان بۆ پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه له ده‌وروبه‌ری شاری سنه و هه‌روه‌ها له كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان له ته‌ورێز به‌ڕێوه‌برد.
ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی ئێنتێرناسیۆناڵ ده‌ستیپێكرد و دواتر خوڵه‌كێك بێده‌نگی بۆ یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و سوسیالیسم راگیرا، بێده‌نگییه‌كه به خوێندنی شێعرێك كه له لایه‌ن به‌شداربوێکه‌وه ئاماده كرابوو شكێندرا. ئه‌م مه‌راسمه به وتنه‌وه‌ی درووشمی شۆڕشگێڕانه‌ی “بژی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بژی سوسیالیسم” کۆتایی پێهات.