ڕۆژی ڕابردوو، ڕێوه‌ڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كرانی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له شاری ئابدانانی ئیلام به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “عه‌لیڕه‌زا سه‌یدی” و خه‌ڵكی شارستانی ئابدانان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، به هۆی به‌شداری كردنی له خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك له شاری تاران، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ و به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه گیانی به‌ختكرد. شایانی باسه مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده‌كرانی ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره و هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.
