به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازاده و یه‌كسانیخواز له شاری تاران، به بۆنه‌ی هاتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن مه‌راسمێكیان له ده‌ورووبه‌ری شاری تاران به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، به‌شداربووانی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی به‌نێر به دروشمی “یاساكانی دژ به ژن، بكوژی خوشكی منه” و هه‌روه‌ها به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه له ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه له ژێر ناوی نامووس كوژراون، كوشتنی ژنانیان به هه‌ر بیانوویه‌ك و له ژێر هه‌ر ناوێك‌دا به توندی مه‌حكووم كرد.