کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی چالاكی په‌روه‌رده‌ بۆ منداڵان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان

به‌ڕێوه‌چوونی چالاكی په‌روه‌رده‌ بۆ منداڵان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی 1

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له‌ چالاكییه‌ك دا كلاسی ژینگه‌دۆستی بۆ منداڵان دانا.

له‌و كلاسه‌ دا كه‌ منداڵانێكی زۆر تێیدا به‌شدار بوون، سه‌باره‌ت به‌ گرینكی ژینگه‌ و بایه‌خ دان به‌ پاراستنی پاكی و خاوێنی سرووشت وانه‌ بۆ منداڵان وترایه‌وه‌. منداڵانی چاوگه‌شی مه‌ریوان به‌ نیگاركێشی و خوێندنه‌وه‌ی شێعر و سروود هه‌ستی پاكی خۆیان بۆ ژینگه‌ی كوردستان نیشان دا.