به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ ڕێزلێنان له یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له شاری سنه له گه‌ڕه‌كه‌كانی “حاجی ئاوا”، “كه‌مێز”، “مه‌سناو” و “بلوار” به نووسینی دروشمه‌كانی “به‌رز و به‌ڕێزبێت یادی هاوڕێیانی گوردانی شوان”، “بژی كۆمه‌ڵه”، “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” و “بژی كۆنگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه” ساڵڕۆژی گیابهختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوانیان به‌رزڕاگرت.