کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگای یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌ ئورووپا

به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگای یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ ئورووپا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پێشانگای یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ چه‌ند وڵاتی ئۆرووپایی كرایه‌وه‌ و ڕێز له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گیرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی “به‌ڕلین” و “كۆڵن” له‌ ئاڵمان، “ویه‌ن” له‌ ئۆتریش، “ستۆكهۆڵم” له‌ سوید و “پاریس” له‌ فه‌ڕانسه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ لاوانی شۆڕشیگێڕ له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ ساڵی ڕابردوو، چه‌ند پێشانگایان كرده‌وه‌ و خه‌ڵكانێكی زۆر تێدا به‌شدار بوون. به‌شداربووان وێڕای ڕێزگرتن له‌ یادی ته‌واوی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد به‌رپرسانی نیزامی، ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم سزا بده‌ن.