له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕه‌ش كه به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، زۆربه‌ی خوێندكارانی قوناغی كۆتایی په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری كرێكارانی فه‌ڕانسه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زۆربه‌ی ده‌بیرستانه‌كانی پاریس و كۆمه‌ڵێك له شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مانگرتنی سه‌راسه‌ری كرێكاران، ده‌رگای هاتووچۆی مه‌دره‌سه‌كانیان داخست و ڕێگه‌یان نه‌دا قوتابیان و موعه‌لیمان بچنه ژووره‌وه. هه‌روه‌ها خوێندكارانی ده‌بیرستانی فه‌ڕانسه به په‌یوه‌ست بوون به مانگرتنی سه‌راسه‌ری ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی نوێی ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی گۆڕانكای له شێوه‌ی وه‌رگرتنی خوێندكار له مه‌دره‌سه و زانكۆ نیشان دا. به‌وته‌ی پۆلیسی فه‌ڕاسنه زیاتر له ١٥٠ ده‌بیرستان له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته مانیان گرت و له هه‌ندێك شوێنیش ناڕازیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.