ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، ژینگه‌دۆستانی بۆكان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره چالاكی ژینگه‌ییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی یه‌ك مانگه هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه به دروشمی “پێكه‌وه نیشتمان سه‌وز ده‌كه‌ین” له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌ستیپێكردووه. ڕۆژی سێشه‌ممه، ژینگه‌دۆستان و چالاكانی مه‌ده‌نی بۆكان سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامیان له ناوچه‌ی “سێ چاكانی سارهدهكوێستان”ی ئه‌و شاره چاند و داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد په‌یوه‌ست به‌و چالاكییه بن و ته‌ندرووستی ژینگه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن.