ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی به‌فرانباری ١٤٠٢، هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی قوتابخانه‌ی یادگاری ئیمامی شاری بانه بۆ قوتابیه‌كانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و چالاكییه‌دا، مامۆستای قوتابخانه‌ی یادگاری شاری بانه وانه‌ی پاراستنی ژینگه و سرووشتی بۆ قوتابیانی قوناغی سه‌ره‌تایی وته‌وه و پێكه‌وه ده‌یان نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوویان له داوێنی چیاكانی بانه‌دا چاند. مامۆستای قوتابخانه‌كه له‌سه‌ر بایه‌خدان به گرینگی ژینگه‌ی ته‌ندرووست بۆ قوتابیان قسه و باسی كرد و ڕایگه‌یاند كه هه‌ر قوتابی ده‌توانێت ژینگه‌پارێزێك بێت له نێو بنه‌ماڵه‌كه‌یدا.
