کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ كرماشان

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له‌ كرماشان 2

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، خه‌ڵكی گوندی “چونگوور”ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی سه‌نجاوی له‌ پارێزگای كرماشان، چالاكی ژینگه‌ییان ئه‌نجام دا.

له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌پارێزانه‌ له‌ شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، ئه‌مجاره‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌نجاوی كرماشان، ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی سه‌دان نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوویان له‌ داوێنی چیا و زۆزانی ناوچه‌كه‌دا چاند. ئه‌وه‌ی كه‌ شایانی باسكردنه،‌ به‌شداری به‌رینی كچان و قوتابیان له‌و چالاكییه‌دا بووه‌، قوتابیان داوایان له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد بایه‌خ به‌ سرووشت و ژینگه‌ی كوردستان بده‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن دوژمنانی ژینگه‌ جوانی ئه‌و نیشتمانه‌ له‌ناو ببه‌ن.