لە درێژەی هەڵمەتی زاگرۆسانە کە لەژێر دروشمی “ژیانی نیشتمان پێوه‌ندی بە سەوزایی زاگرۆسەوە هه‌یە”، ژینگەپارێزانی پیرانشار ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، چالاكییه‌كی ژینگه‌ییان له سه‌یرانگای پردانان به‌ڕێوه برد.
لەو هەڵمەتەدا کە بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە پارێزەرانی ژینگە بەڕێوە چوو، زیاتر لە سەد نەمامی بەڕوو و سەدان جۆر دنکی گوێژ، چەقالە و کەوت چێندران و ناوچه‌كه له زبڵ و خاشاك پاك كرایه‌وه. هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چووه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی باشی لێ كراوه.